26
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئینتزامی ئێران ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی گوڵان ڕایگه‌یاند كه ٩٦ كه‌سیان به تۆمه‌تی بازه‌ڕگانی جنسی به كچانی گه‌نج ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئینتزامی ڕژیم، ئه‌و كه‌سانه كچانی گه‌نجیان خه‌ڵتاندووه و به مه‌به‌ستی بازه‌رگانی جنسی هه‌نارده‌ی وڵاتانی دیكه‌یان كردوون. ئیدعای به‌رپرسانی ئینتزامی له حاڵكیدا كه به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه نیودهوڵهتیهكان، سپای پاسداران گه‌وره‌ترین بازه‌رگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و له‌ش فرۆشی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.