33
ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا گوندی “بلخهشه”یان له ناوچه‌ی “توره”ی سه‌ر به پارێزگای ئێلح گه‌مارۆ دا و ماڵی دانیشتووانی ئه‌و گونده‌یان پشكنی.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا خه‌ڵكی گونده‌كه‌یان له مزگه‌وت كۆكردووه‌ته‌وه و وێڕای نواندنی توندووتیژیی حه‌وت كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له گه‌ڕه‌كی “بایندهرلهك” له شاری ئێلح به‌هه‌مان شێوه دوو هاووڵاتی كورد له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ڕفێندراون و سه‌ركوتی شارومه‌ندانی باكووری كوردستان درێژه‌ی هه‌یه.