به‌یانی چوارشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ورمێ هێرشیان كرده سه‌ر گوندی نه‌وجه‌وان له ناوچه‌ی سێرو و ٩ گه‌نجیان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی تاران گواسته‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ت به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هه‌ڵیانكووتاوه‌ته سه‌ر ماڵی دانیشتووانی گوندی نه‌وجه‌وان و ٩ گه‌نجیان به ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د، ئێحسان، محه‌ممه‌د، بێهزاد، موحسن و مێهران گوڵستانی” و “فه‌رزاد، حه‌مید و شۆڕش موسته‌فازاده” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی تاران گواستووه‌ته‌وه. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ٩ گه‌نجه داوایان له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه یارمه‌تیان بده‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی ڕۆڵه‌كانیان ئه‌شكه‌نجه و بێسه‌روشوێن بكات.