ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٩ چالاكی مه‌ده‌نی له‌ پیرانشار و گێڵانغه‌رب

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی گه‌لاوێژ، ٨ چالاكی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی گێڵانغه‌رب و چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی پیرانشار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ٨ چالاکی ژینگەپارێزی خه‌ڵكی گێڵانغه‌رب به‌ ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د په‌روین”، “ماریا خانی”، “جه‌هانگیر ئازادی”، “لوتفۆڵڵا په‌رویز”، “حه‌مید ڕه‌زا ڕه‌حیمیان”، “سه‌لمان په‌رهان”، “عه‌لی فه‌ره‌ج خانی” و “موسته‌فا ڕۆسته‌می” و هه‌ر ٨ كه‌سه‌كه‌یان به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی، به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه ئه‌ندامی كه‌مپه‌ینی “ڕزگاریی زاگرۆس” بوون و ئاگری دارستانه‌كانی ئه‌و شاره‌یان كۆنتڕۆڵ كردبوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی “كانی بۆداغ”ی سه‌ر به‌ پیرانشار به‌ ناوی “موحسن ئاجی”، ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، پاش بانگهێشت بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net