ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پێنج شارومه‌ند له‌ شاری شنۆ

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی پووشپه‌ڕ، پێنج شارومه‌ندی خه‌ڵكی شنۆ به‌ ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ڕه‌سوولپور”، “كه‌ماڵ عوقابی”، “ئێدریس كارساز”، “سه‌لیم و سابیر زۆلقه‌ڕنه‌ین” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت له‌ تارێكی نیوه‌شه‌ودا هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی “ئێدریس كارساز” و ناوبراویان ڕفاندووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دوو هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵپور” خه‌ڵكی گوندی “كۆنه قه‌ڵا” و “كه‌ماڵ عوقابی” خه‌ڵكی گوندی “باڵاگیر” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون. شایانی باسه‌ كه‌ به‌یانی چوارشه‌ممه‌، دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی حه‌سه‌ن نوورانی شنۆ به‌ ناوه‌كانی “سه‌لیم و سابیر زۆلقه‌ڕنه‌ین” به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان گوازراونه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net