ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پێنج هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی بۆكان و سه‌قز

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، باوك و كوڕێك له‌ شاری بۆكان به‌ ناوه‌كانیعه‌بدۆڵڵا و هێمن قولی زاده‌و سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ ناوه‌كانیعەبدوڵڵا کەریم گوڵان،ئازاد خادموسارۆ عەزیزیله‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی بۆكان به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵیعه‌بدۆڵڵا قولی زاده‌و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌، ناوبراو و كوڕه‌كه‌ی به‌ ناویهێمن قولی زاده‌یان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆ‌ته‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، سێ شارومه‌ندی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ ناوه‌كانیعەبدوڵڵا کەریم گوڵان،ئازاد خادموسارۆ عەزیزیله‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ڕفێندراون و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net