11
ڕۆژی هه‌ینی ١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، پێنج هاووڵاتی خه‌ڵكی گونده‌كانی سه‌ردووش و نێی سه‌ر به شاری مه‌ریوان به ناوه‌كانی ئارام و محه‌ممه‌د نی‌ك په‌ی، بیلال و ته‌حسین دادڕه‌س له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، پاش به‌ڕێوه‌چوونی شكۆداری مه‌راسیمی نه‌ورۆز له گونده‌كانی نێی و سه‌ردووشی مه‌ریوان، به لاینكه‌م ١٥٠ هاووڵاتی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه. هه‌روه‌ها پێنج كه‌س به ناوه‌كانی ئارام نیكی په‌ی، محه‌ممه‌د نی‌ك په‌ی، بیلال دادڕه‌س و ته‌حسین دادڕه‌س له هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سه‌ر شوێنی كار و ماڵه‌كانیان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.