43
له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار چالاكی مه‌زهه‌بی له شاری بۆكان و چالاكێكی ئائینی له شاری تێكاب به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ڕۆژی هەینی ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٣،” کاوە سەیدزادە” تەمەن ٤٠ ساڵ، “ئاکۆ زەینەبی” تەمەن ٣٤ ساڵ، “یووسف مەولایی” و “ئیسماعیل(پاشناو نادیار)” ناسراو بە دکتۆر ئیسماعیل، تەمەن ٣٤ ساڵ، له چالاکانی مەزهەبی خەڵکی بۆکان به بێ هۆكارێكی ڕوون لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چالاكێكی ئائینی خه‌ڵكی یه‌كێك له گونده‌كانی تیكاب به ناوی “سه‌یدئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌دیان” له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.