65
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی گوڵان، پۆلیس وڵاته‌كانی توركیا و فه‌ڕانسه سه‌رجه‌م ٣٥ چالاكی سیاسی كوردیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی توركیا له شاره‌كانی جزیر، هه‌زه‌خ و شڕنا‌خ هه‌ڵیكووتاوه‌ته سه‌ر ماڵی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد و ٢٥ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگا كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پۆلیسی فه‌ڕانسه ده چالاكی سیاسی كورد كه پێشتر له فڕۆكه‌خانه‌ی پاریس له ئاست ڕاده‌ستكردنی چالاكێكی سیاسی كورد به توركیا خۆپێشاندانیان كردبوو، ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.