ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، “دانا لەنجاوایی” چالاكی مەدەنی خهڵكی مەریوان، بهبێ بەڵگەی قهزایی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانهی ئەو ناوەندە ئەمنییە ڕاگوێزرا.
بهپێی زانیارییهكان، “دانا لەنجاوایی” ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەشەممە لە دادسهرای گشتی و ئینقلابی مەریوان بە “چالاکی تەبلیغی دژی نیزام” تۆمەتبار و به یهك مانگ زیندان له گرتووخانهی ئیتلاعاتی ئهو شاره مهحكووم كراوه. ناوبراو پێشتریش بە تۆمەتی “چالاکیی تەبلیغی دژ بە نیزام” سزای یەک ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی” سزای ٨ مانگ زیندان و ٨٠ زەربەی شهلاقی بەسەردا سەپێندرابوو. شابانی باسه كه “دانا لهنجاوایی” بەهۆی گوشارەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، لە درێژەدان بە خوێندن لە زانکۆی پەیام نووری مەریوان بێبەش کراوه.