ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی و سه‌پاندنی سزای زیندان به‌ سه‌ر دوو شارومه‌ندی دیكه‌

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٥ی گه‌لاوێژ، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شارستانی به‌همه‌یی به‌ ناوی فه‌ردین چیره‌نژاد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، هاوكات ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئه‌رده‌بیلی به‌ جه‌ریمه‌ی ماڵی و زیندان مه‌حكووم كردووه‌.

فه‌ردین چیره‌نژاد پێشتر و له‌ مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٢ هاوڕێ له‌گه‌ڵ چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شارستانی به‌همه‌یی له‌ پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری به‌ ناوی داوود حه‌دادی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ئه‌مه‌ دووهه‌مین جاره‌ كه‌ ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و هێشتا هۆكاری به‌ندكرانی بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕوون نه‌كراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، یووسف كاری چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئه‌رده‌بیل به‌ تۆمه‌تیتێكدانی ئاسایشی گشتیبه‌ په‌رداختی ٤٢ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمی ماڵی مه‌حكووم كراوه‌ و چالاكێكی دیكه‌ به‌ ناوی ته‌وحید ئه‌میرئه‌مینی، به‌ تۆمه‌تیبڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژی نیزام به‌ مه‌به‌ستی تێكدانی بیروڕای گشتیبه‌ سێ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان و ٣٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمی ماڵی سزا دراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net