ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی گوڵان، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “كه‌یوان ڕه‌حیمی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “كه‌یوان ڕه‌حیمی” له شاری سه‌قز و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه ئه‌ندامی كه‌مپه‌ینی جه‌ماوه‌ری “پۆرسمانه” و تا ئێستا چه‌ندین جار ده‌ستبه‌سه‌ر و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه چاره‌نووسی ئه‌ندامێكی دیكه‌ی كاناڵی تلێگرامی پۆرسمانی سه‌قز به ناوی “موسته‌فا حه‌مدی” پاش ڕفاندنی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. ناوبراو ڕۆژی ١٩ی خاكه‌لێوه له تالارێكی شاری سه‌قز به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” دستبه‌سه‌ر و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرا.”موسته‌فا حه‌مدی” ساڵی ١٤٠٠ش به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرابوو.