7
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی تاران به ناوی گلاره عه‌باسی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی گلاره عه‌باسی له شارۆچكه‌ی غه‌ربی تاران و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین گواستووه‌ته‌وه. شایانی باسه كه دوو شارۆمه‌ندی دیكه‌ش كه ناسناویان هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه به تۆمه‌ته‌كانی “هاوكاری له‌گه‌ڵ دژبه‌رانی كۆماری ئیسلامی” و “سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل” له شاره‌كانی شه‌هری كورد و ئه‌ردبیل ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.