15
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، موجته‌با وه‌یسی له ڕێكخه‌رانی مه‌راسیمه‌كانی نه‌ورۆز له شاری كرماشان، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، موجه‌ته‌با وه‌یسی له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی له پاركی شیرین دا پیاسه‌ی كردووه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و منداڵه‌كه‌ی له‌و شوێنه دا به‌ردراوه. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا موجه‌ته‌با وه‌یسی و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی فه‌رهه‌نگی كرماشان ئاماده‌كاریان بۆ ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز كردووه و هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم هه‌وڵیان داوه ڕێگه له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و مه‌راسیمانه دا بگرن.