2
له درێژه‌ی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ٢٣ هاووڵاتی له بێهبه‌هان، مه‌شهه‌د و كرمان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی بێهبه‌هان به ناوی عێنایهت شه‌هبازی به توندووتیژییه‌وه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. هاوكات له شاری مه‌شهه‌د ١٨ كه‌س و له كرمان چوار كه‌س به بیانووی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه.