37
به‌یانی سێشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له شاری وان و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی باكووری كوردستان، له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی توركیا دوو هاوسه‌رۆكی حیزبی دیمۆكراتێكی گه‌لان”ده‌م پارتی” به ناوه‌كانی “گولشه‌ن كورتی” و “وه‌یسی دیلهكچی” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه كه ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان پاش دۆڕانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی باكووری كوردستان به حیزبی ده‌م پارتی، ده‌ستی داوه‌ته سه‌ركوتی به‌رینی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی و هێرشێكی به‌ربڵاوی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێكردووه.