ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند ئه‌ندامی خێزانێك له‌لایه‌ن تالیبانه‌وه‌ له‌ كابۆل

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

كاتژمێر ٨ی به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی، چه‌كدارانی تالیبان سێ كچ و كوڕی ئه‌ندامی خێزانیكی دژبه‌ری ئه‌و گرووپه‌یان له‌ شاری كابۆل ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و سێ كچه‌ و براكه‌یان به‌ ناوه‌كانی “ئازاده‌، ئێلاهه‌،نادیه‌ و یه‌حیا ڕه‌زایی” به‌ بیانووی ڕه‌خنه‌گرتن له‌ حكوومه‌تی تالیبان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه‌وه‌ ڕفێندراون و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌یان تا به‌ ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیگه‌دا، چه‌كدارانی تالیبان، له‌ گوندی نوره‌ك له‌ ولسوالی په‌سابه‌ند كچێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵیان به‌ بیانووی هاوسه‌رگیری نه‌كردن له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكی ئه‌و گرووپه ڕفاندووه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌یان ئه‌شكه‌نجه و ئازار داوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net