له ڕۆژانی ڕابردوودا، پۆلیسی ئازه‌ربایجان و ئۆستڕاڵیا چه‌ند قاچاخچی ئێرانی مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ستیان به سه‌ر زیاتر له ٦٤ تۆن ماریجوانا و كریستاڵ دا گرتووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئازه‌ربایجان، پۆلیسی ئه‌و وڵاته ته‌قه‌ی له سێ بازه‌رگانی ئێرانی ماریجوانا به ٣٢ تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ر كردووه و یه‌كێكیان كوژراوه و تاوانبارێك ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. هه‌روه‌ها تاوانباری سێهه‌م هه‌ڵهاتووه و گه‌ڕان به‌دوای دا درێژه‌ی هه‌یه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پۆلیسی ئۆستڕالیا له ئۆپراسیۆنێك دا ده‌ستی به سه‌ر ٣٢ تۆن پاڕافینی تێكه‌ڵ به مادده‌ی هۆشبه‌ری شیشه له كه‌شتییه‌كی ئێرانی له نزیك كه‌ناراوه‌كانی مالزی گرتووه. فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیداڕاڵی ئۆستڕاڵیا چه‌ند كه‌سی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌روه‌نده دا ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگا كردووه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی سووریا سه‌دان تۆن حه‌بی كاپتاگۆنیان له بنكه‌ی له‌شكه‌ری چواره‌می ماهیر ئه‌سه‌د كه له‌گه‌ڵ سپای قودس هاوكاری ده‌كرد دۆزیوه‌ته‌وه.