ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند چالاكی مه‌ده‌نی له‌ چه‌ند شاری ئێران

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی جۆزه‌ردان، خۆشكی “مه‌حموود مێهرابی” به‌ندكراوی مه‌حكووم به‌ ئێعدامی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان هاوڕێ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی و دوو چالاكی مه‌ده‌نی به‌ ناوه‌كانی “حوورا نیكبه‌خت” خه‌ڵكی تاران و “عه‌لیڕه‌زا ئیبراهیمیان” خه‌ڵكی گیلان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت له‌ شاری ئیسفه‌هان هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی خۆشكی “مه‌حموود مێهرابی” به‌ ناوی “مه‌ریه‌م مێهرابی” و ناوبراویان هاوڕێ له‌گه‌ڵ دوو مندااڵه‌ بچووكه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ هێزه‌كانی ڕژیم وێڕای پشكنینی ماڵی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسیه‌كانیان زه‌وت كردووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، “حوورا نیكبه‌خت” چالاكی مافی ژنانی خه‌ڵكی تاران، ڕۆژی ڕابردوو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. له‌ شاری شه‌فتی سه‌ر به‌ پارێزگای گیلان، چالاكێكی مه‌ده‌نی به‌ ناوی “عه‌لیڕه‌زا ئیبراهیمیان” به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net