ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار شارومه‌ند له‌ بووشێهر

 

ده‌زگای هه‌ه‌واڵنێری مێهر ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: چوار شارومه‌ندی خه‌ڵكی بووشێهر به‌ بیانووی نووسینی دروشم و ئاگردانی به‌نێری به‌ربژێره‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی داموده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌كان‌، سه‌رده‌سته‌ی ئه‌و گرووپه چوار كه‌سیه‌ كه‌ پێشینه‌ی به‌شداری له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له‌ ساڵی ١٤٠١ دا بووه‌، پێش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری، گاڵته‌ی به‌ وته‌كانی خامنه‌یی كردووه‌ و به‌ په‌رداختی پاره‌ به‌ سێ كه‌سی دیكه‌، به‌نێر و پۆسته‌ری به‌ربژێره‌كانی سووتاندووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و چوار شارومه‌نده‌ هه‌روه‌ها به‌ تێكدانی ئاسایشی وڵات، ڕووخاندنی ئه‌مواڵی ده‌وڵه‌تی و نووسینی دروشم دژبه‌ ده‌سه‌ڵات تۆمه‌تبار كراون و گیانیان له‌ مه‌ترسی دایه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net