13
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی خه‌رمانان، چوار شارومه‌ندی دیكه‌ی خه‌ڵكی دیوانده‌ره به ناوه‌كانی پوویا(پاشناو نادیار)، ئامانج ئه‌حمه‌دی، مانی محه‌ممه‌دی و سه‌لاح فه‌تحی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی ڕه‌شی ئاوای سه‌ر به شاری دیوانده‌ره‌یان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووته‌وه. هه‌مان ڕۆژ دوو هاووڵاتی دیكه به ناوه‌كانی مانی محه‌ممه‌دی خه‌ڵكی گوندی ته‌ورێزخاتوون و سه‌لاح فه‌تحی خه‌ڵكی ڕه‌شی ئاوا له‌لایه‌ن ئیتاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندراون و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ست دا نییه.