7
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، چوار شارومه‌ندی دیكه‌ی خه‌ڵكی جوانڕۆ به ناوه‌كانی “سیامه‌ند سه‌یدئه‌حمه‌دی، قادر خه‌رامانفه‌ر، كه‌ماڵ مه‌سعوودی و جه‌لال سه‌ده‌فی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ڕۆژی ڕابردوو سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی مهاباد به ناوه‌كانی یووسف قاڵن ئارام مه‌بزووله و زانیاری سهدئهحمهدی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار هاووڵاتی دیكه به ناوه‌كانی سیامند سه‌یدئه‌حمه‌دی، قادر خه‌رامانفه‌ر، كه‌ماڵ مه‌سعوودی و جه‌لال سه‌ده‌فی، ڕێژه‌ی به‌ندكراوان بۆ حه‌وت كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و شارومه‌ندانه له‌به‌رده‌ست دا نییه.