11
له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار شارومه‌ندی به‌لووچ به ناوه‌كانی كه‌ریم به‌خش ئیراندووست، بیلال ئیراندووست، سه‌یفۆڵڵا ئیسماعیل زهی و عه‌بدۆڵڵا نه‌باتزهی له شاره‌كانی سه‌رباز، زاهدان و ڕاسه‌ك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاره‌كانی سه‌رباز، زاهدان و ڕاسه‌ك به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و چوار شارومه‌نده به‌لووچه و هه‌ر چواره‌كه‌یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاندووه كه شارومه‌ندێكی دیكه‌ش له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندراوه به‌ڵام هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه.