ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار هاووڵاتی له‌ مهاباد، پیرانشار و شنۆ

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی حكوومه‌ت چوار هاووڵاتییان به‌ ناوه‌كانی “حه‌مزه‌ حه‌سه‌ن مه‌ڵا” و “كه‌ماڵ گڵاوی ئازه‌ر” له‌ مهاباد، “ماردین گاگشی” ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ له‌ پیرانشار و “فه‌خره‌دین ئه‌حمه‌دی” له‌ شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌ مه‌به‌ستی ڕێگری له‌ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز، هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ماڵی “حه‌مزه‌ حه‌سه‌ن مه‌ڵا” و “كه‌ماڵ گڵاوی ئازه‌ر” له‌ گوندی جافرئاوای مهاباد و ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی پاسگای خاكپور گواستۆته‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هێزه‌كانی ڕژیم له‌ پیرانشار مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵیان به‌ ناوی “ماردین گاگشی” به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار كواستۆته‌وه‌. له‌ شاری شنۆش هێزه‌ ئه‌منیه‌كان شارومه‌ندێكیان به‌ ناوی “فه‌خرده‌ین ئه‌حمه‌دی” به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net