له ڕۆژانی ڕابردوودا، “عه‌لی بهستاكی” شارومه‌ندی خه‌كی شازه‌ندی ئه‌راك، “فه‌هیمه سوڵتانی” خوێندكاری بواری یاسا و دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی مازه‌نده‌ران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوو چالاكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له مازه‌نده‌ران به بیانووی ڕێكخستنی سه‌فه‌ری گه‌شتیاری كچ و كوڕ و هه‌نجارشكێنی له كه‌نارئاوه‌كانی شومال و دوورگه‌ی هۆرمۆز له باشووری ئێران، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی فهراجاوه ده‌ستبه‌سه‌ر و په‌یجه‌كانیان داخراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی شازه‌ندی ئه‌راك به ناوی “عه‌لی بهستاكی” به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كراوه. ناوبراو ٢٦ی خه‌رمانانی ١٤٠٢ ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن دادگای ئهراكهوه به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” و “بێڕێزی به به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی” به سێ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. هه‌وره‌ها “فه‌هیمه سوڵتانی” خوێندكاری بواری یاسا له زانكۆی ئیسفه‌هان كه بۆ ماوه‌ی دوو ترم له پڕۆسه‌ی خوێندن بێبه‌ش كراوه، ڕۆژی ڕابردوو بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندرا. ناوبراو له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا به هاوكاری حه‌راسه‌تی زانكۆ و ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.