ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی خه‌رمانان، سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی سیامه‌ند زه‌نگی، لوقمان زه‌نگی و دیاكۆ عه‌زیزی خه‌ڵكی شنۆ و شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی دێولان به ناوی ماردین باقری، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارن هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی “سیامند و لوقمانی زه‌نگی له گوندی كانی سووره‌ك و دیاكۆ عه‌زیزی خه‌ڵكی گوندی بابخاڵاوه‌ی سه‌ر به شاری شنۆ و هه‌ر سێ كه‌سه‌كه‌یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵی خه‌ڵكی گوندی سنجیانه‌ی سه‌ر به شارستانی دێولان به ناوی “ماردین باقری” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندراوه و زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه.