ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار هاووڵاتی له‌ نه‌غه‌ده‌ و مه‌ریوان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی به‌فرانبار، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده‌ به‌ ناوه‌كانیمه‌سعوود مه‌حموودپور،محه‌ممه‌دتاهر ئێلیاسیوئه‌یووب ئارمه‌ندو شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ ناویكاوان كه‌سراییله‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ شارومه‌نده‌ی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده‌ به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی كاوان كه‌سرایی  و ناوبراویان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net