ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ٣ و ٤ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، دوو هاوژینی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی حاجی ئاوای سنه به ناوه‌كانی شنۆ محه‌ممه‌دی ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ و ئاریوان شاكری ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، هه‌روه‌ها چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی گوندی دادانه‌ی كه‌مانگه‌ر به ناوی مه‌حموود نادری هاوڕێ له‌گه‌ڵ شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی شێخ زاهد شه‌هابی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ماڵی شنۆ محه‌ممه‌د و ئاریوان شاكری و ئه‌و دوو هاوژینه‌ی به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له ئاوایی دادانه‌ی كه‌مانگه‌ر، هاووڵاتیه‌ك به ناوی مه‌حموود نادری بۆ دووهه‌مین جار له ماوه‌ی ١٥ ڕۆژی ڕابردوودا له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندراوه. هه‌روه‌ها له شاری سه‌قز، شارومه‌ندێك به ناوی شێخ زاهد شه‌هابی له هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر خانه‌قای ڕێگای ئازادی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه.