12
له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسی خه‌ڵكی ئه‌هواز له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانیان دا گیراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌پووب غه‌یبی پور له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له شاری ئه‌هواز له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندراوه و وێڕای ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانی، بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌عید ئیسماعیل، نووسه‌ری خه‌ڵكی ئه‌هواز و دوو چالاكی مه‌ده‌نی و كتێب فرۆشی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به ناوه‌كانی میلاد به‌حری و ئه‌حلام به‌نده‌ر به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.