16
مێهراوه خه‌ندان، كچی نه‌سرین ستووده، پارێزه‌ری دادگوسته‌ری و چالاكی مافی مرۆڤ ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی سه‌رماوه‌ز له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند: ڕه‌زا خه‌ندان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
مێهراوه خه‌ندان له پۆستێكی ئینستاگرامی دا ئاماژه‌ی به هێرشی مه‌ئموورانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌یان كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی ڕژیم به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی باوكیان ڕفاندووه. نه‌سرین ستووده براوه‌ی خه‌ڵاتی ساخارۆڤ بۆ به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسییه و پێشتر چه‌ند جار ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراوه.