32
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕۆژنامه‌وانێكی خه‌ڵكی مهاباد به ناوی “هه‌ژار ڕه‌حیمی” پاش بانگ‌كران بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان، “هه‌ژاری ڕه‌حیمی” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه له‌به‌رده‌ستدا نییه و به‌داوادچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.