ڕۆژی شەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، “کیانووش چراغی”، هاووڵاتیی خەڵکی دێهلۆڕان، پاش بانگهێشت بۆ لقی ئیجرای ئهحكامی دادگای ئەو شارە دەستبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئیلام کرا.
“كیانووش چراغی”، مانگی ڕەزبەری ١٤٠٢ لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئیلام بە سەرۆکایەتیی قازی “سەیدڕەزا سەلاحەدینی” بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی دژی کۆماری ئیسلامی”، بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری مهحكووم كرا. هەروەها ڕۆژی ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، ئهو هاووڵاتیه بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی درۆ بە مەبەستی تێکدانی بیرو ڕای گشتی” لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی شاری دێهلۆڕان، بە سەرۆکایەتی قازی “حسێن پەناهی” بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری و نووسینی ٢٠٠ لاپەڕە لە بەسەرهات، ڕاسپاردە و لێکۆڵینەوە سەبارەت بە ١٠ کەس لە کوژراوانی شەڕی نێوان ئێران و عێراق، سزا درا. شایانی باسه كه شەوی سێشەممە، ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی قهزایی هێرشیان کردە سەر ماڵی “كیانووش چراغی” و ناوبراویان بە توندوتیژییەوە دەستبەسەر کرد.