21
له ڕۆژانی ڕابردوودا، گه‌نجێكی خه‌ڵكی شاری قوروه به ناوی “پووریا سه‌فایی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی ٢٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له شاری قوروه، شارومه‌ندێكیان به ناوی “پووریا سه‌فایی” به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. شایانی باسه كه هێشتا هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و هاووڵاتیه ڕوون نییه و به‌داوادچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ بێ نه‌تیجه بووه.