30
دكتۆر “داراب زۆهری” له پزیشكانی ناسراو و خۆشناوی سنه، مانگی پێشوو به بیانووی ڕه‌خنه‌گرتن له هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه دراوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، دكتۆر زۆهری له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و هێزه‌كانی ڕژیم ئه‌وه‌نده بێ‌ڕێزیان پێكردووه كه نابراو ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی، به‌ڵام له‌لایه‌ن هاوكاره‌كانیه‌وه ڕزگار كراوه. به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ، كه‌س نازانێت جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی له گرتووخانه چیان به‌سه‌ر ئه‌و دكتۆره هاوردووه به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان له ئاست دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و پزیشكه شه‌ریفه به‌رپرسیارن.