ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی هه‌رسین له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی “جه‌هانگیر ڕوسته‌می” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی شاری هه‌رسین، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌وشاره بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین كراوه. ناوبراو باوكی “ئێحسان ڕوسته‌می” چالاكی فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكی شاری هه‌رسینه كه ڕێكه‌وتی ٢٩ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و به‌ندكراوه، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و هاووڵاتییه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له نیگرانیدان.