3
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له چالاكییه‌كی ئیداره‌ی ئاسایشی حكومه‌تی هه‌رێمدا بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر له سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
لە ئەنجامی کۆ کردنەوەی زانیاری پێشوەخت و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، بە بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایش، ڕۆژی شه‌ممه ١٢ ی ڕه‌زبه‌ر، لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین توانیان بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر ده‌ستبه‌سه‌ر و دەست بە سەر بڕی ٥ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ بگرن، کە بە مەبەستی فرۆشتنیان هێنرابوونە هەرێمی کوردستان. لەئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی ٢٥ لە یاسای بەرەنگار بوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگیراون و تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه لێکۆڵینەوە لە سه‌ر دۆسیەکەیان بەردەوامە.