
به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیكه‌م ١٠٠ هاووڵاتی له پارێزگای لوڕستان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و دانپێدانانی زۆره‌ملێ كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوان له كه‌ناڵه‌كانی سه‌ر به ڕژیم بڵاو كراوه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، سه‌ره‌ڕای كه‌شی توندی ئه‌منی له شاره جیاوازه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی لانیكه‌م ١٠٠ هاووڵاتی له پارێزگای لوڕستان، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیانی دیكه له شاره‌كانی شیراز و خوراسانی باشوور ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، كه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ناسناوی به‌ندكراوان زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه دانپێدانانی زۆره‌ملێی زیندانیان كه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه له چه بارودۆخێكدا لێیان وه‌رگیراوه و هه‌روه‌ها بڵاو كردنه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، نموونه‌ی ڕوونی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ئێرانه و پێویسته له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه ئه‌م كرده‌وەی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان ڕوون بكرێته‌وه.