3

به پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌بیری ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی خوێندكارانی زانكۆی سه‌نعه‌تی شه‌ریف، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندان، ئه‌و خوێندكاره به ناوی “كیاره‌ش خوسره‌وی” به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه حكومه‌تی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی به یه‌ك بڕیار هێڵی ئینته‌رنێتی له سه‌ر هه‌موو هاووڵاتییان داخست و له بڕیارێكی دیكه‌دا گیانی كۆمه‌ڵێكی زۆر له ناڕازیانی گرتووه. ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌بیری ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به هۆی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه گوشارێكی زۆر خراوه‌ته سه‌ری و پاشان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.