2
ڕۆژی ڕابردوو، دوو مێرمنداڵ خه‌ڵكی شاری شنۆ به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م دوو هاووڵاتییه ته‌مه‌ن ١٦ ساڵه به ناوه‌كانی “دیار گهرگوڵ” و “ئاڵان تابناك“، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و دوو هاووڵاتییه، هێشتا سه‌باره‌ت به ئه‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.