ڕۆژی هه‌ینی ٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، دوو هاووڵاتی به‌لووچ خه‌ڵكی شاری زاهدان، له شه‌قامی مه‌كرانی ئه‌و شاره له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه، به توندزتیژییهوه دسەتبهسهر كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م دوو هاووڵاتییه هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵیادی هه‌ینی خوێناوی زاهدان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیەوە له ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، شایانی باسه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ناسناوی ئه‌و دوو هاووڵاتییه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه. به پێی دوایین زانیارییه‌كان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌روبه‌ندی ساڵیادی هه‌ینی خوێناوی زاهیدان، هێزێكی زۆری ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شاره كردووه و به دانانی ده‌یان خاڵی پشكنین و جێگیر كردنی هێزێكی زۆری سه‌ركوت، ده‌یه‌وێت ڕێگە له كۆبوونه‌وه و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵك له سیستان و به‌لوچستان بگرێت.