ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، لە نێوان هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و دانیشتوانی دوو گوندیسیایه‌رووزمه‌ڵه‌ی شاری سه‌قز، تێكهه‌ڵچوون ڕووی دا و به‌ هۆیه‌وه‌ دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌ پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، خه‌ڵكی ئه‌و دوو گونده‌ دژ به‌ ساز كرانی جادده‌ له‌ سه‌ر زه‌وییه‌ كه‌شاه‌رزییه‌كانیان به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی كه‌ره‌سته‌كانی پێویست بۆ كانگه‌ی زێڕیمێرگه‌ نه‌قشینه‌ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی تێكهه‌ڵچوونی نێوان هێزه‌كانی ڕژیم و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌، دوو هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانیهیوا حسێنیوهادی ئیبراهیم پوورده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ كراون. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ له‌ سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و چاره‌نووسیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net