ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی دیوانده‌ره‌ و سنه‌

ڕۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ ٨ و ٩ی سه‌رماوه‌ز، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه‌ و دیوانده‌ره‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی سه‌رماوه‌ز،سوڵه‌یمان گوڵیته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره‌ بۆ دووهه‌مین جار له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه‌. شایانی باسه‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ پێشووتر ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، دیسان له‌ لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ دانانی بارمته‌ی ٣٠٠ ملیۆنی به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كراوه‌. هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی سه‌رماوه‌ز، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی شاری سنه‌ به‌ ناویكه‌ماڵ یار ئه‌حمه‌دیپاش بانگهێشتی بۆ ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net