ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری بۆكان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی  هه‌تاوی، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری بۆكان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ به‌ ناوه‌كانیئیبراهیم مه‌ردانی و ڕه‌سوول یادیار، به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌ بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و دوو  ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net