2

ڕۆژی ڕابردوو، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د نی‌ك په‌ی و محه‌ممه‌د ئه‌شته‌ك“، به مه‌به‌ستی تێپوڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌یان له زیندانه‌كانی ڕژیم، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتییه هاوینی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” هه‌ریه‌ك حوكمی دوو مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری و سێ مانگ زیندانی ته‌علیقیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی گوندی “نێ” سه‌ر به شاری مه‌ریوان، پاش به‌شداریان له مه‌راسمی نه‌ورۆزی ساڵی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت و پاش چه‌ند ڕۆژێك لێپرسینه‌وه به دانانی بارمته ئازاد كرابوون.