4

به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری كامیاران سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، شارومندێك به ناوی “بێهنام فاتحی كهرجوو” ڕۆژی ١٨ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعاتی شاری سنه كراوه. هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی دیكه به ناوی “محه‌ممه‌د مارابی” سه‌ره‌ڕای سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ١١ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، نه‌ك ته‌نیا له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه، به‌ڵكوو له ژێر سه‌ختترین ئه‌شكه‌نجه‌كانی هێزه ئه‌منیه‌كاندایه.