له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “سارۆ یارئه‌حمه‌دی” و “ڕه‌زا كوشكی نه‌ژاد“، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، “سارۆ یار ئه‌حمه‌دی” پزیشكی ددان و خه‌ڵكی كرماشان، ڕێكه‌وتی ٢٦ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه. هه‌روره‌ها هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی پارێزگای لۆڕستان به ناوی “ڕه‌زا كوشكی نه‌ژاد” له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“،ڕێكه‌وتی ٦ی ڕزبه‌ر، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعات كرا. شایانی باسه ئه‌و دوو هاووڵاتییه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراون و گیانیان له مه‌ترسیدایه.