ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی دوو هاووڵاتی له‌ شاری بۆكان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی ڕه‌زبه‌ر، دوو برای خه‌ڵكی شاری بۆكان، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان یار نییه‌.

ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ به‌ ناوه‌كانیحسێن و موحسین گه‌ردشیبه‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی شاری بۆكان بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ئه‌و هێزانه‌ به‌ بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستیان كردووه‌ به‌ گه‌ڕانی ماڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها ده‌ستیان به‌ سه‌ر هه‌ندێك له‌ كه‌لوپه‌له‌ تاكه‌كه‌سییه‌كانیاندا گرتووه‌. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net