7
					
					
                    
						                    
                
            
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری پیرانشار له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “ڕه‌حیم ڕه‌حمانی” و “وه‌هاب محه‌ممد پوور“، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان، شكاندنی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كانیان، به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعات كراون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و دۆخی ته‌ندروستیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و دوو به‌ندكراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
 
			         
			         
			         
                    