3

له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی ئابدانانی ئیلام، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌و سێ هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “سوهه‌یل پاكزان، ئیلیا ئیمانی، حسێن حاجیان“، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان، به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و سێ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.