3

له ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ١٩ و ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و دیوانده‌ره، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوه‌كانی “فۆئاد مورادی و بێهنام نووری” له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون. هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره به ناسناوی “كاوه عه‌بدی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه.